دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و کامیاران

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٢٢:٢٠

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران لە کامیاران دوو هاووڵاتی و لە کرماشان یەک کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، ڕۆژی دووشەممە (٢١ی ڕەشەمە 12ی مارس)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران، هێرشیان بردووەتە سەر گوندی مێسووراو سەر بە کامیاران و دوو هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو گوندەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە کامیاران، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی، محەممەد و عەلیڕەزا نەدیمی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ یەک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کرابێتن.

لەلایەکی دیکە و هەر لەو پێوەندییەدا، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومت لە شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە کرماشان، ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردەی جەبار ئازادیخواز ڕاگەیاند.

بەپێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو و تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە پێوەندیی لەگەڵ چارەنووسی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە