مەریوان/ عەدنان حەسەنپوور، حەمەی دانش و ناسح باخیشی دەستبەسەر کران

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٢٢:٢٥

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی ناسراوی مەریوان لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی پشتگیری بۆ عەفرین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (٢١ی ڕەشەممە / ١٢ی امرس)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری مەریوان سێ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە هۆی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی پشتگیری لە خەڵکی عەفرین دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو سی چالاکە ناسراوەی خەڵکی مەریوانی ”عەدنان حەسەن پوور“، ”حەمەی دانش“ و ” ناسێح باخیشی“ ڕاگەیاندووە.

هێزە ئەمنییەکان ٤ کەسی دیکەشیان دەستبەسەر کردووە کە ناسننامەیان بۆ "هەنگاو" ئاشکرا نەبووە.

کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەندین شاری ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی پشتگیری لە عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا گردبوونەیان پێک هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە