ناسننامەی ٧ کەس لە گیراوانی مەریوان ئاشکرا بوو + وێنە
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لانیەکم ٩ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە هۆی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە عەفرین دەستبەسەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (٢١ی ڕەشەممە / ١٢ی امرس)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری مەریوان لانیکەم ٩ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە هۆی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی پشتگیری لە خەڵکی عەفرین دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ٧ کەس لەو دەستبەسەر کراوانەی کە لە جالاکانی مەدەنی ناسراوی مەریوانن ”عەدنان حەسەن پوور“، ”حەمەی دانش“ ، ” ناسێح باخیشی“، ”ئارام غەفووری” "فرامەرز محەمەدی”، "دیار یەزدانی" و "ئەحمەد ئێران پەنا" ڕاگەیاندووە.
هەواڵەکان باس لە دەستبەسەرکرانی دوو ژنیش دەکەن کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی ئەودوو کەسە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.
کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەندین شاری ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی پشتگیری لە عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا گردبوونەیان پێک هێناوە.
عەدنان حەسەنپوور، ناسێح بەخیشی و حەمەی دانش
ئارمان غەفووری