ژمارەی دەسبەسەرکراوانی مەریوان بۆ ١١ کەس بەرز بوویەوە

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٠٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران ١١ چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوانیان کە ٢ کەسیان ژننە هۆی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە عەفرین دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕؤژی دووشەممە (٢١ی ڕەشەممە / ١٢ی مارس)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری مەریوان ١١ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە هۆی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی پشتگیری لە خەڵکی عەفرین دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ٩ کەس لەو دەستبەسەر کراوانەی کە لە جالاکانی مەدەنی ناسراوی مەریوانن ”عەدنان حەسەن پوور“، ”حەمەی دانش“ ، ” ناسێح باخیشی“، ”ئارام غەفووری”  “فرامەرز محەمەدی”، “دیار یەزدانی”، “ئەحمەد ئێران پەنا”، “هیوا فەدایی” و “موسلیح حیسامی”  ڕاگەیاندووە.

هەواڵەکان باس لە دەستبەسەرکرانی دوو ژنیش دەکەن کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی  ئەودوو کەسە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.

هەروەها هێندیک سەرچاوەش باس لە گیرانی ژن و پیاوێک لە کامیاران دەکەن کە هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” پشتڕاست نەبووەتەوە.

کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕؤژی ڕابردوو لە چەندین شاری ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی پشتگیری لە عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا گردبوونەیان پێک هێنا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە