بانگهێشت و هەڕەشەی دەستبەرکران لە سوهەیلا محەممەدی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٨:٤٣

هەنگاو: ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، ژنە چالاکێکی مەدەنیی کوردیان بانگهێشت کرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٢ی ڕەشەمە / ١٣ی مارس) ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران، سوهەیلا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کوردیان بانگهێشت کردووە.

بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە کە لە ئەگەری نەڕۆییشتن بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، دەستبەسەر دەکرێت.

سوهەیلا محەممەدی، پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بانگهێشت کراوە.

لەو پێوەندییەدا، پاش نەورۆزی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە تۆمەتی  " تێکدانی نەزمی گشتی " لەلایەن داسەرای حکوومەتەوە بانگهێشت کرابوو و بە تاوانی بەشداری و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی قەسریان، لێپێچینەوەی لێ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە