دەستبەسەر کرانی بە کۆمەڵی ژمارەیک هاووڵاتی لە کامیاران

٢٤ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠٢:٣٨

هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەت لەکامیاران لەکاتی کۆبوونەوەی هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە عەفرین ژمارەیەک هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە (۲۱ی رەشەمە/ ۱۲ی مارس) ژمارەیک هاووڵاتیی کامیارانی کە بۆ پشتیونی لە عەفرین کۆببوونەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە کامیاران ناساوی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی "مەنسوور سەیفی" خەڵکی گوندی درەویان سەربە کامیاران راگەیاندووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیی هێرشیان بردۆتە ماڵەکەی و بەشێک لە کەلوەلی شەخسیی ناوبراویان زەوت کردووە.

هاوکات لەو کۆبوونەوەی پشتیوانی لە عەفریندا ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتیانی کامیارانی دەستبەسەر کراون کە ناسناویان هەتا ئێستا بۆ هەواڵنێری “هەنگاو” روون نەبۆتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە