چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ئابدانان دەستبەسەر کرا
٢٤ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٧:٥٩
هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران، یەکێک لە دەروێشە گونابادییەکانیان کە خەڵکی ئابدانانی پارێزگای ئیلامە لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (٢٤ ڕەشەمە/١٥ مارس) هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کامیاران یەکێک لە دەروێشەکانی گونابادی بە ناوی(تەقی مورادی) یان دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کامیاران ڕایگەیاند کە تەقی خەڵکی شاری ئابدانان لە پارێزگایی ئیلام بووە و بۆ بینینی بنەماڵەی هاوزاواکەی سەردانی شاری کامیارانی کردووە.
تا کاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتیە کوردە لە بەردەست نیە.