هاووڵاتییەکی کورد، ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەر کراوە و بێ سەروشوێنە

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٧:٠١

هەنگاو: پاش زیاتر لە ٤٥ ڕۆژ لە قۆڵبەستکرانی، هاوڵاتییەکی یارسان بێ سەروشوێنە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، فەرزاد ڕوستەمی، هاووڵاتیی کوردی یارسان، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵدا، دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە کە لە پێڕەوانی ئایینی یارسانییە، 11ی بەفرانبار دەستبەسەر کراوە.

پاش دەستبەسەرکران هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

“کوردپا” لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانی بنەماڵەی فەرزاد ڕوستەمی بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە دەستنەسەرکرانی فەرزاد میدیایی نەکەنەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە