دەستبەسەر کران و ناڕوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٩:٠٩

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بۆکان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٣ی ڕەشەممە / ١٤ی مارس)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بۆ کان دوو لاوی کوردیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە نیسبەت هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بۆکان ناسننامەی ئەو دوو لاوە کوردەی ”حەمید سپهری“ و ”جەعفەری ئەمینی“ ڕاگەیاندووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسیان نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە چەندین شاری کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر حەفرین گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو کە دوای ئەوە زیاتر لە دە کەس لە کامیاران، مەریوان و بۆکان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە