سنە / هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٧:٣٤

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢٦ ی ڕەشەممە / ١٧ی امرس)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتیەکی خەڵکی سنەیان بە ناوی ”عەزیز مەلوودی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە پێشتر بۆ ماوەی ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بووە و بە تۆمەتی هاوکاری ئەو حیزبانە دەستبەسەر کراوە.

عەزیز مەلوودی دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە