هەڵدانی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی لێ کەوتەوە

٤ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٢:٢٣

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان، هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە ( ١ی خاکەلێوە / ٢١ی مارس)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان، لاوێکی کوردیان بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بەردەزەرد دەستبەسەر کرد.

ئەم لاوە کوردە کە ناسنامەی “بێهزاد سەلیمزادە “ کوڕی ئەنوەر ڕاگەیەندراوە، پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی بێهزاد لەلایەن بنەماڵەیەوە، پاش سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە