هەڵدانی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی لێ کەوتەوە

٤ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٦:٠٥
هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان، هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد. بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە ( ١ی خاکەلێوە / ٢١ی مارس)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان، لاوێکی کوردیان بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بەردەزەرد دەستبەسەر کرد. ئەم لاوە کوردە کە ناسنامەی “بێهزاد سەلیمزادە “ کوڕی ئەنوەر ڕاگەیەندراوە، پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی بێهزاد لەلایەن بنەماڵەیەوە، پاش سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بێ ئاکام ماوەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە