دۆخی جەستەیی گیراوێکی مەزەهەبیی کورد ناجێگیرە

٤ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٤٧

هەنگاو: دۆخی جەستەیی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەرەڕای دۆخی ناجێگیری جەستەیی بەندکراوێکی کورد، بەرپرسانی بەندیخانەی مەهاباد، پێش بە کەڵکوەرگرتنی سەید حسێن یووسفی، لە خزمەتگوزارییە دەرمانییەکان دەگرن.

ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ئازاری گورچیلەکانی تەنگی پێ هەڵچنیوە، مافی ئەوەی پێ نادرێ کە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بەڕێ بکرێت.

سەید حسێن یووسفی، خەڵکی مەهاباد، ٣٧ ساڵ تەمەن و خێزاندارە.

ناوبراو هەشت مانگ پێش، بە تۆمەتی بانگەشە دژی حکوومەتی ئێران، دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە