بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز ٣٠ کەس دەستبەسەر کراون
هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دەیان کەسی دیکەش بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
بە شتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
ناسننامەی ئەو ٣٠ کەسە کە هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
سنە
١ـ موسلم سەعید پوور ٢ـ سالار کازمی ٣ـ عێرفان ساعد پەنا ٤ـ ئومید شێخی ٥ـ رامین ساڵحی ٦ـ خەلیل مینبەری ٧ـ سدیق ڕوستەمی ٨ـ موحسین ڕەزەوی ٩ـ ئازاد لوتفی پووڕ ١٠ـ جەلال خودامورادی ١١ـ سەیران سەعیدپوور١٢ـ موحسین مورادی ١٣ـ مێهران محەممەدی ١٤ ـ ئاریوان شاکری
مەریوان (نی)
١ـ حەمید تۆفیقی ٢ـ کۆسار ئەرژەنگی ٣ـ سەلاح ئۆمیا ٤ـ محەممەد مورادی ٥ـ مەحموود مورادی ٦ـ زانکۆ ئەرژەنگی ٧ـ سامان ئۆمیا ٨ـ هاوڕێ پەروازە ٩ـ محەممەد ئەرژەنگی
سەڵماس
١ـ مەحموود جەبار ٢ـ ئەمین جێداری ٣ـ حەمدوڵڵا کارساز
ئیلام
١ـ ژیار وەحیدی ٢ـ یاسر ئەحمەدی
بوکان
١ـ بێهزاد سەلیم زادە
پاوە
١ـ حەبیب مەجیدی