مەهاباد/ دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتی بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی

٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٢:٢٣

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد لەکاتی بەڕیوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی / ٢٠ی مارسی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئیندرقاشی مەهابادیان بە تۆمەتی بەڕیوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسننامەی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی (کەریم ڕەسووڵی، سیاوەش باغبانی، سوارە ڕەحیمی و ئیبراهیم بابایی) ڕاگەیاندووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە