پیرانشار/ چوار کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کران

٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٤:٢٢

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی ”پەسوێ“ ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی / ٢٢مارسی ٢٠١٨) ئیدارە ئیتلاعاتی پیرانشار چاوار هاووڵاتیی کوردیان پاش بانگهێشت کردن دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری پیرانشاری ناسننامەی ئەو ٤ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی کە خەڵکی “پەسوێ” سەر بەو شارەن بە شێوەی ڕاگەیاندووە؛

١ـ ئەیووب قادری تەمەن ١٩ ساڵ ٢ـ سەلام وەتەن دۆست ٣ـ سادق قادری ٤ـ سابیر سەعیدە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

دوای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو ٤ هاوولاتییە کوردە و هەروەها سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە