بنەماڵەی بەندکراوێکی لە گرەو نانی بارمتە بۆ ئازادی ڕۆڵەکەیان عاجزن

٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٨:٣٤

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شاری کامیاران کە دوای گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە نیسبەت هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوای تێپەڕ بوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی مەنسوور سەیفی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە و داوای ١٢٠ میلیۆن تمەن بارمتە کراوە بۆ ئازاد کرانی کاتیی ناوبراو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن و هەربۆیەش مەنسوور بۆ بەندیخانەی ناوەنددیی کامیاران گوازراوەتەوە.

مەنسوور سەیفی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە (۲۱ی رەشەمەی ٢٧١٧/ ۱۲ی مارس ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی و بەشێک لە کەلوەلی شەخسیی ناوبراویان زەوت کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە