چوار بەندکراوی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کران

٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠١:٥٨

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی ”پەسوێ“ی پیرانشار کە چەند ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرابوون، بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٦ مارس ٢٠١٨)، چوار هاووڵاتیی خەڵکی پەسوێی پیرانشار کە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکای حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کرابوون، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملیوێن تمەنی و سەرجەم ١٦٠ میلوێن تمەن بۆ هەر چوار کەسیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی ئەیووب قادری، سەلام وەتەن دووست، سادق قادری و سابر سەعیدە، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی خاکەلێوە/ ٢٢ مارس) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە