چارەنووسی ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ نادیارە

٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٣:١٥

هەنگاو: دوای دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی چەندین هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ چەند کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد بوون و هێشتا چارەنووسی چوار کەسیان نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافت مرۆڤیی “هەنگاو”، ١٤ کەس لە دەستبەسەر گراوانی سەرەتای ڕێبەندانی ٢٧١٧ی کوردی کە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ هەتا ٣٠٠ ملوین تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری شنۆ ڕایگەیاند کە سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٢ مانگ لە دەستبەسەری چوار کەس لەو هاووڵاتیانە بە ناوەکانی “فەتاح عەلی کورد، یونێس شەریفی، شەفیع فەقی زادە و غەفوور بەرهەم” هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ڕاگیراون و ماوەیکیش لە بەندیخانەی ئورمیە بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە