دێولان/ وەرزێرێک بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا
٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٦:٣٧
هەنگاو: وەرزێرێکی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی کار کردن و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( ٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٨ی مارسی ٢٠١٨)، وەرزێرێکی خەڵی گوندی ”سی و سێ مەردان“ی دێولان لەکاتی کێڵانی زەوی و بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.
ناسننامەی ئەو وەرزێرە کە تەمەن ٦٥ ساڵ بووە ”عەباس شەریعەتی“ ڕاگەیندراوە.
عەباس شەریعەتی دوای وەرگەڕانی تراکتۆرەکە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.