سەردەشت/ چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەریکی کوردیان کوشت + ڤیدیۆ

٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٩:١٢

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٧ی مارسی ٢٠١٨) هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنوری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک  کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک دەست بەجێ گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “ئیبراهیم سلێمانی” خەڵکی ئاوایی کانی زەرد ڕاگەیاندووە.

ئیبراهیم  سلێمانی خێزاندار و خاوەنی ژن و باوکی ٤ منداڵ بووە.

بۆ بینینی گرتە ویدیۆکە لێرە کرتە بکە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە