چوارمانگە چارەنووسی تەحسین دادڕەس نادیارە
٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٣:٠٥
هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان نزیک بە ٤ مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”تەحسین دادڕەس” دوای چوار مانگ لە دەستبەسەرکرانی، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیرواە و چارەنووسی ناروونە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تەحسین بە ”هەنگاو” ی ڕاگەیاندووە کە بنەماڵەی تا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە کورەکەیان بکەوێ و ئەم بنەماڵە لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان تووشی دڵەڕاوکێ بوون.
تحسین دادڕەس خەڵی ئاوایی”سەردۆش”ی مەریوان ڕٶژی پێنجشەممە (٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧/ ٣٠ نوامبر ٢٠١٧) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کرا.