مەریوان/ تەرمی لاویکی کورد دۆزرایەوە + وێنە

٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٨:٠١

هەنگاو: تەرمی بێ سەری گەنجێکی ٢٤ ساڵان کە لەلایەن دو کەسی خەڵکی مەریوان کوژراوە، لە ئاوایی دزڵی دۆزرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ ڕۆژی سێ شەممە (٧ خاکەلێوەی ٢٧١٨ /٢٧ مارسی ٢٠١٨) تەرمی گەنجێکی ٢٤ ساڵانی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی (دیاکۆ کەریمی) کوڕی جەماڵ بە سەڕی بڕاو دۆزرایەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاندووە کە تەرمی ئەم کوڕە بە دەستی بەستراو و بە سەری بڕاو دۆزراوەتەوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی ڕایگەیاند، دیاکۆ بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگە ڵ ژنێک بە ناوی (م،ق) کوژراوە.

هاوسەری ئەم ژنە بە ناوی ”م،م“ ڕۆژی ڕابردوو خۆی ڕادەستی هێزی ئینتیزامی شاری مەریوان کردە و دانی بە کوشتنی ئەم گەنجە دا ناوە.

تەرمی دیاکۆ کەریمی لە ئێستا لە ساردخانەی شاری مەریوان ڕاگیراوە و هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە