کرماشان/ داوای سزا بۆ ٤٣ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٥:٠٠

هەنگاو: دۆسیەی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان کە لە ناڕەزیەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، ڕەوانەی دادگا کرا.

هەواڵدەریی"میزان" لە زاری دۆزگەری  شۆڕشی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، سزانامەی ٤٣ هاووڵاتی کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لەو پاڕێزگایە دەستبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا کراوە.

محەممەد حوسێن سادقی لەو بارەیەوە دەڵێت: "بڕیاری کۆتایی و سزانامەی ٤٣ کەس کە هۆکاری ئاژانەوەنانەوە لە شەقامەکان لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بوونە، بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراوە".

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباردا، زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە