مەهاباد ـ هاوولاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

١٢ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٥:٥٨

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مەهاباد هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕپژی پێنج شەممە (٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی / ٢٩ی مارسی ٢٠١٨) ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هاووڵاتییەکی کوردی پاش بانگهێشت کردن دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”بێهزاد خزری“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهزاد دوای سەردانی مەزاری پێشەوا قازی محەممەد دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی پێنج شەممە چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەڵک کردبوو کە بۆ نێوکردنەوەی پەیمان لەگەڵ پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کۆماری کوردستان لەمەهاباد کە ٧٢ ساڵ پێش ئێستا لە سێدارە درابوو، سەردانی مەزاری ناوبراو بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە