دوو چالاکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کران
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ دوو چالاکی کرێکاری و دەستبەسەریانیان کردووە.
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ دوو چالاکی کرێکاری و دەستبەسەریانیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕؤ سێشەممە (١١ی بانەمەڕێ ٢٧١٨/ ١ مەی ٢٠١٨)، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستراونەتەوە.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو دوو چالاکە کرێکاریەی ”یەدوڵڵا سەمەدی“ سکرتێری کرێکارانی نانەواخانەکانی سنە و ”ئەمیر شەهابی“ سەرۆکی سەندیکای کریکارانی نانەواخانەکانی سنە ڕاگەیاندووە.
ئەو دوو چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونتەوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسیان نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە، هیزە ئەمنیەتییەکان بە بێ نیشاتانی مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دووچالاکە و ماڵەکانیشیان پشکنیون.
سەرلەبەیانی ئەمڕؤش چەندین چالاکی کرێکاری لەسەقز دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی کەسێکیان بەناوی ”عوسمان ئیسماعیلی“ بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە.