خوشکەزایەکی رامین حوسێن پەناهی خۆی کوشت

هەنگاو: خوشکەزایەکی رامین حوسێن پەناهی پاش ئاگاداربوون لە راگوێزرانی رامین بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، خۆی کوشت.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٠:٣٦

 

هەنگاو: خوشکەزایەکی رامین حوسێن پەناهی پاش ئاگاداربوون لە راگوێزرانی رامین بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، خۆی کوشت.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوانیوڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە (۱۱ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ۱ی می ۲٠۱۸) نیشتمان حوسێن پەناهی تەمەن ۲٥ ساڵ و هاوسەری ئەحمەد ئەمین پەنا بەندکراوی سیاسیی کورد و خوشکەزای رامین حوسێن پەناهی  کە دایکی منداڵێکی چوار ساڵانیشە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ڕامین حوسێن پەناهی ئەمڕۆ بە مەبستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەکەی ڕوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لەسێدارە بدرێت.

بە گوتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حسێن پەناهی، نیشتمان پاش ئەوەی کە لە هەواڵی راگواستنی رامین بۆ ژووری تاکەکەسی ئاگادار کرایەوە، خۆی کوشتووە.

ئەحمەد ئەمین پەنا رۆژی چوارشەمە (۸ی خاکەلێوە / ۲۸ی مارس) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە رێکەوت ۳ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی حکومەت لە جێژنی نەورزدا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

دادگای ئینقلاب هاوکات ئەفشین حوسێن پەناهیی بە ۸ ساڵ  زوبێر حوسێن پەناهیی بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە