ئابدانان.. لاوێکی دەزگیراندار بە هۆی هەژارییەوە خۆی کوشت

هەنگاو: لاوێکی خەڵی ئابدانانی پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٥:٢٦

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵی ئابدانانی پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٣ی مەی ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی ئابدانان بە ناوی ”ئەمین مورادی“ کوڕی محەممەد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە تەمەن ٣٠ ساڵە بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری و تەستکورتییەوە و لەڕێگای خواردنی ژار خۆی کوشتووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەمین مورادی، ناوبراو دەزگیرانی هەبووە و بڕیار بووە بەم زوانە ژیانی هاوبەش پێک بێنێت.

پارێزگای ئیلام یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە بەردەوام زیاترین ڕێژەی خۆکوشتنی تێدا تۆمار کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە