مردنی گوماناوی سەربازێکی کورد لە بانە

هەنگاو: سەربازێکی خەڵکی دیواندەرە لە شاری بانە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

١٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: سەربازێکی خەڵکی دیواندەرە لە شاری بانە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی سێشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٠٧١٨/ ١ مەی٢٠١٨)، سەربازێکی کورد لە یەکێک لە بنکە سەربازیەکانی شاری بانە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم سەربازەی “مێهران زارعی” خەڵکی ئاوایی “قەرەدەرە”ی دیواندەرە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی نیزامی بە بنەماڵەی ئەم سەربازەیان ڕاگەیاندووە کە کورەکەیان گیانی لەدەست داوە و بۆ وەرگرتنی تەرمی مێهران سەردانی شاری بانە بکەن.

تا ئێستا دیار نیە کە مێهران چۆن گیانی لەدەست داوە و بەرپرسانی نیزامی بانە هیچ زانیاریەکیان لەوبارەوە نەدرکاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە