مامۆستایانی کوردستان وێڕای مانگرتن، خوازیاری خوێندن بە زمانی کوردین

هەنگاو: مامۆستایانی کورد لە شارەکانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ مامۆستایان لە شارەکانی دیکەی ئێران، لەبەردەم ئیدارەکانی پەروەردە و راهێناندا کۆب

٢٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٤٠

 

هەنگاو: مامۆستایانی کورد لە شارەکانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ مامۆستایان لە شارەکانی دیکەی ئێران، لەبەردەم ئیدارەکانی پەروەردە و راهێناندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراو مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ پێنج‌شەمە (٢٠ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٠ی مەی ٢٠١٨)   مامۆستایانی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان و سەقز هاوکات لەگەڵ مامۆستایان لە شارەکانی دیکەی ئێران لەبەردەم ئیدارەکانی پەروەردە و بارهێناندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

یەکیک لە مامۆستایانی شاری سەقز کە بەهۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند، "ئێمە خوازیاری خویندن بە زمانی دایکی و هەروەها باشتربوونی دۆخی پەروەردەین".

هەروەها لە شاری کرماشان مامۆستایانی کورد بە وتنەوەی سروودی "هاوڕێی قوتابی(یار دەبستانی)" لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەدا کۆبوونەتەوەو خوازیاری جێبەجێ بوونی خواستەکانیانن.

مامۆستایانی کورد لەشاری مەریوان وێڕای پێداگری لەسەر جێبەجی بوونی خواستە سینفییەکانیان، خوازیاری خوێندنی خۆڕایی بۆ قوتایان بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە