ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٦٩ کەس

هەنگاو: پەتای کۆرۆنا لە کوردستان هێشتا قوربانی دەگرێت و یەکم حاڵەتی مردن بە هۆی تۆشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی شنۆ، داڵاهۆ و کەنگاوەر تۆمار کرا.

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٢:١١


هەنگاو: پەتای کۆرۆنا لە کوردستان هێشتا قوربانی دەگرێت و یەکم حاڵەتی مردن بە هۆی تۆشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی شنۆ، داڵاهۆ و کەنگاوەر تۆمار کرا.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئیلام، کەنگاوەر، سەرپێڵی زەهاو، شنۆ، ئورمیە، سونقوڕ و کولیایی و داڵاهۆ بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە سێ کەسیان ژن و خەڵکی شارەکانی شنۆ، سونقوڕ و سەرپێڵی زەهاو بوون.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٨ کەسیان ژن و ٥١ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٣ حاڵەت (٦ ژن و ١٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ٢٨ حاڵەت (٨ ژن و ٢٠ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت (٣ ژن و ٦ پیاو)


شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٢٠ حاڵەت و ١٥ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٨ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٣ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٥ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت) و شنۆ (١ حاڵەت) تۆمار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە