ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٧٢ کەس
هەنگاو: پەتای کۆرۆنا لە کوردستان هێشتا قوربانی دەگرێت چوار کەسی دیکە لە شاری سەقز بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.
هەنگاو: پەتای کۆرۆنا لە کوردستان هێشتا قوربانی دەگرێت چوار کەسی دیکە لە شاری سەقز بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی دیکە لە شاری سەقز بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە یكێکیان ژن بووە.
بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٧٢ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٩ کەسیان ژن و ٥٣ کەسیان پیاو بوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٣ حاڵەت (٦ ژن و ١٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ٣٢ حاڵەت (٩ ژن و ٢٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٨ حاڵەت (٣ ژن و ٥ پیاو)
شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٢٤ حاڵەت و ١٥ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٨ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٣ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٥ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت) و کەنگاوەر (١ حاڵەت) تۆمار کراوە.
هەنگاوی شەوی ڕابردوو لە ئامارەکاندا باسی لە گیان لە دەست دانی پیاوێکی خەڵکی شنۆ بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا کردبوو، دوای بەدواچوون دەرکەوت کە ئەو کەسە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و گیانی لە دەست نەداوە. هەر بۆیە لێرەوە هیوای تەندروستی بۆ دەخوازین و وێڕای ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵەیە لە ناوبراو و بەردەنگانی هەنگاو داوای لێبوردن دەکەین.