ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٨١ کەس

هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و یەکەم حاڵەتەکانی مردنی هاووڵاتیان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی قوروە، شنۆ، بۆک

٢٣ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٢:٢٥



هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و یەکەم حاڵەتەکانی مردنی هاووڵاتیان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی قوروە، شنۆ، بۆکان و بانە تۆمار کراو وبەمەش لە ١٧ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بە هۆی تووشبوون بەو پەتایەوە گیانیان لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز، قوروە، بۆکان، شنۆ و بانە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان لە شارەکانی سەقز و بۆکان ژن بوون.
بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٨١ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٢١ کەسیان ژن و ٦٠ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٣ حاڵەت (٦ ژن و ١٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ٣٨ حاڵەت (١٠ ژن و ٢٨ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١١ حاڵەت (٤ ژن و ٧ پیاو)


شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٢٨ حاڵەت و ١٥ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٨ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٣ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٥ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، بانە (١ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت) و بۆکان (٢ حاڵەت) تۆمار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە