ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٠٢ کەس

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٢:١٣



هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و بە تۆمارکردنی ١٢ حاڵەتی دیکە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە بوو بە سێ ڕەقەمی.


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا١٢ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز،ئورمیە، چایپارە، سنە، ئیلام، بانە، کرماشان و مەریوانبە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان لە شارەکانی سەقز و کرماشان ژن بوون. یەکێک لە قوربانییەکان کە خەڵکی شاری بانە بووە، لە شاری تاران گیانی لە دەست داوە.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١٠٢ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٢٧ کەسیان ژن و ٧٥ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١٠ حاڵەت (١ ژن و ٩ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٨ حاڵەت (٨ ژن و ٢٠ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥١ حاڵەت (١٤ ژن و ٣٧ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ ژن و ٩ پیاو)


شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٣٦ حاڵەت و ١٨ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٩ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٩ حاڵەت)، مەریوان (٢ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٦ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، بانە (٢ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت) و بۆکان (٢ حاڵەت) تۆمار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە