ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٣٧ کەس

هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت حکوومەت تەنیا نیوەی قوربانییەکان میدیایی دەکاتەوە.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٢:٠٦



هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت حکوومەت تەنیا نیوەی قوربانییەکان میدیایی دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سونقوڕ (١ حاڵەت)، ئورمیە (٢ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، پیرانشار (١حاڵەت) و بانە (١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان لە شارەکانی ئورمیە و سونقوڕ ژن بوون.


بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١٣٧ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٤٠ کەسیان ژن و ٩٧ کەسیان پیاو بوون.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١٤ حاڵەت (٣ ژن و ١١ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٣٨ حاڵەت (٢٦ ژن و ٢٦ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥٩ حاڵەت (١٨ ژن و ٤١ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٢٦ حاڵەت (٧ ژن و ١٩ پیاو)


تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ٦٠ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٢٠ کەس، ئورمیە ١٩ کەس، کرماشان ١٣ کەس و ئیلام ٨ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٤٠ حاڵەت و ١٩ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (١٢ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (٤ حاڵەت)، سنە (١٠ حاڵەت)، مەریوان (٢ حاڵەت)، میاندواو (٣ حاڵەت)، پیرانشار (٣ حاڵەت)، ئورمیە (٩ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (٢ حاڵەت)، قوروە (٣حاڵەت)، بانە (٣ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)،بۆکان (٣ حاڵەت)، کیەڵان (٦ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، خۆی (٤حاڵەت)، سایین قەڵا (١ حاڵەت)، ڕەبەت (١ حاڵەت) و بیجاڕ (١ حاڵەت) تۆمار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە