ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٥٩ کەس

هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١١ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون ب

١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٠:٣١


هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١١ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٥٩ کەس.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی کامیاران (٢ حاڵەت)، قوروە (١ حاڵەت)، بیجاڕ (١حاڵەت)، مێهران (١حاڵەت)، ئەیوان (١حاڵەت)، ئورمیە (٢حاڵەت)، بۆکان (١حاڵەت)، کرماشان (١حاڵەت) و سونقوڕ و کولیایی (١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان لە شارەکانی مێهران و کامیاران ژن بوون.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١٥٩ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٤٤ کەسیان ژن و ١١٥ کەسیان پیاو بوون.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١٧ حاڵەت (٤ ژن و ١٣ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٤٣ حاڵەت (١٣ ژن و ٣٠ پیاو)
پارێزگای سنە: ٦٨ حاڵەت (١٩ ژن و ٤٩ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٣١ حاڵەت (٨ ژن و ٢٣ پیاو)

تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ٧٢ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٢٥ کەس، ئورمیە ٢٣ کەس، کرماشان ١٥ کەس و ئیلام ٩ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.


شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٤٢ حاڵەت و ٢٠ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (١٣ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (٥ حاڵەت)، سنە (١١ حاڵەت)، مەریوان (٢ حاڵەت)، میاندواو (٣ حاڵەت)، پیرانشار (٣ حاڵەت)، ئورمیە (١٢ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (٣ حاڵەت)، قوروە (٤حاڵەت)، بانە (٤ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)،بۆکان (٤ حاڵەت)، کیەڵان (٦ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، خۆی (٤حاڵەت)، سایین قەڵا (١ حاڵەت)، ڕەبەت (١ حاڵەت)، بیجاڕ (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت)، کامیاران (٣ حاڵەت)، تیکاب (١ حاڵەت)، مێهران (١ حاڵەت) و ئەیوانی ڕۆژئاوا (١ حاڵەت) تۆمار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە