بەرپرسی فرۆشگای بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

هەنگاو: بەرپرسی فرۆشگای بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پیاوێکی تەمەن ٤٩ ساڵانە و فەرمانبەری بەندیخانەیە، بە هۆی هەبوونی نیشانەکان

٥ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٣٢


هەنگاو: بەرپرسی فرۆشگای بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پیاوێکی تەمەن ٤٩ ساڵانە و فەرمانبەری بەندیخانەیە، بە هۆی هەبوونی نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ دەروەی بەندیخانەی گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٤ی مارسی ٢٠٢٠)، یەکێک لە فەرمانبەرەکانی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی ئەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای هەبووە، لەلایەن کادری دەرمانی بەندیخانەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


یەکێک لە بەندکراوانی بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو فەرمانبەرە بە ناوی ”کیا مەزاهری“تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی ئورمیە بووە و لە بەندیخانە بەرپرسی فرۆشگای بەندی سیاسی و مەزهەبی بووە.


بە وتەی ئەو بەندکراوە، هەموو بەندکراوانی بەندی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە ڕۆژانە لەگەڵ ئەو کەسە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە