خۆکوشتنی پێنج کەس لە ئیلام، کرماشان، جوانڕۆ، کامیاران و نەغەدە
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٥ی مارسی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”موسا شەفیعی“ بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوە، ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “خەدیجە ئیبراهیمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.
ڕۆژی دوشەممە ٤ی خاکەلـێوە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٦ ساڵ خەڵکی نەغەدە بە ناوی “فەتاح دەشتی” بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “زارا ئەحمەدی” ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوە بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵواسیوە.
هەروەها، ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی کامیاران بە ناوی “بیژەن ئەحمەدی نیا” بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە.