ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٢٨٠ کەس

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٢:٢٢


هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ٢٨ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٢٨٠ کەس.


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٨ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی دیواندەرە(٣ حاڵەت)، سەقز (٦ حاڵەت)، کامیاران (١ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، دەڕەشار (٢حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (٢حاڵەت)، بەدرە (١حاڵەت)، ئیلام (١حاڵەت)،کرماشان (٢حاڵەت)، سونقوڕ (٢حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (١حاڵەت)، مەهاباد (١حاڵەت) ، شنۆ (١حاڵەت) ، تیکاب (١حاڵەت) و ئورمیە (٢حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٨ کەسیان لە شارەکانی سەقز (٢حاڵەت)، دیواندەرە، قوروە، ئیلام، سونقوڕ (٢حاڵەت) و تیکاب ژن بوون.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٢٨٠ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٩٠ کەسیان ژن و ١٩٠ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٤٤ حاڵەت (١٥ ژن و ٢٩ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٦٤ حاڵەت (٢٢ ژن و ٤٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٠٢ حاڵەت (٣١ ژن و ٧١ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٧٠ حاڵەت (٢٣ ژن و ٤٧ پیاو)


تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ١٣٧ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٤٣ کەس، ئورمیە ٤٩ کەس، کرماشان ٢٤ کەس و ئیلام ٢١ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٥٦ حاڵەت)، کرماشان (٣٢ حاڵەت)، ئورمیە (٢٥ حاڵەت)، ئیلام (٢٠ حاڵەت)، سنە (١٥ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١٣ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١٢ حاڵەت)، کیەڵان (٤ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٦ حاڵەت)، بانە (٩ حاڵەت)، خۆی (١١ حاڵەت)، بۆکان (٨ حاڵەت)، قوروە (٨ حاڵەت)، میاندواو (٦ حاڵەت)، پیرانشار (٦ حاڵەت)، کەنگاوەر (٥ حاڵەت)، کامیاران (٥ حاڵەت)، مەریوان (٣ حاڵەت)، بیجاڕ (٣ حاڵەت)، تیکاب (٣ حاڵەت)، سایین قەڵا (٤ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (٢ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) ، مێهران (٤ حاڵەت)، مەهاباد (٢ حاڵەت)، هەرسین (٢ حاڵەت)، دەڕەشار (٣ حاڵەت)، دیواندەرە (٤ حالەت)، دێهلۆڕان (١ حاڵەت)، بەدرە (١ حاڵەت).
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە