گواستنەوەی دەستبەسەرکراوێکی کورد بۆ بەندیخانەی ئورومیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتای رەشەمەی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە گوازرایەوە.

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٣:٤١


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتای رەشەمەی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە گوازرایەوە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی، ٨ی خاکەلێوەی ٩٩، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورومیە بە ناوی "محەممەد راستق قزلباش" گوازرایەوە بۆ بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە.


محەممەد راستق قزلباش، رۆژی یەکشەممە ٤ی رەشەمەی ٢٧١٩ (٢٣ی فێوریەی ٢٠٢٠)، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورومیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو چەند رۆژ لەمەوپێش گوازرابۆوە بۆ بەندی تەلاشی بەندیخانەی ئورومیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە