ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣١٥ کەس
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٥ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان ل
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٥ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣١٥ کەس.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی مەریوان (٣ حاڵەت)، سنە (٢ حاڵەت)، کامیاران (١ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، ئورمیە (١حاڵەت)، خۆی (١حاڵەت)، کرماشان (١حاڵەت)، سونقوڕ (١حاڵەت) ، ئیلام (٣حاڵەت) و ئەیوانی ڕۆژئاوا (١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٤ کەسیان لە شارەکانی کرماشان، خۆی، قوروە و مەریوان ژن بوون.
بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٣١٥ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٠٢ کەسیان ژن و ٣١٣ کەسیان پیاو بوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٥١ حاڵەت (١٧ ژن و ٣٤ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٧٠ حاڵەت (٢٥ ژن و ٤٥ پیاو)
پارێزگای سنە: ١١٥ حاڵەت (٣٥ ژن و ٨٠ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٧٩ حاڵەت (٢٦ ژن و ٥٣ پیاو)
تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ١٥٥ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٥١ کەس، ئورمیە ٥٣ کەس، کرماشان ٢٧ کەس و ئیلام ٢١ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٥٦ حاڵەت)، کرماشان (٣٥ حاڵەت)، ئورمیە (٣٠ حاڵەت)، ئیلام (٢٤ حاڵەت)، سنە ( ١٩ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١٤ حاڵەت)، کیەڵان (٥ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٦ حاڵەت)، بانە (٩ حاڵەت)، خۆی ١٣ حاڵەت)، بۆکان (٨ حاڵەت)، قوروە (١٠ حاڵەت)، میاندواو (٧ حاڵەت)، پیرانشار (٦ حاڵەت)، کەنگاوەر (٥ حاڵەت)، کامیاران (٨ حاڵەت)، مەریوان (٦ حاڵەت)، بیجاڕ (٤ حاڵەت)، تیکاب (٣ حاڵەت)، سایین قەڵا (٥ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (٢ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) ، مێهران (٥ حاڵەت)، مەهاباد (٢ حاڵەت)، هەرسین (٢ حاڵەت)، دەڕەشار (٣ حاڵەت)، دیواندەرە (٤ حالەت)، دێهلۆڕان (١ حاڵەت)، بەدرە (١ حاڵەت).