ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣٣٢ کەس

هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای

١١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٩:٥٢


هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣٣٢ کەس.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی بانە (١ حاڵەت)، سنە (١ حاڵەت)، دێولان (١ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، مەریوان (١حاڵەت)، سەقز (١حاڵەت)، کرماشان (١حاڵەت)، سونقوڕ (١حاڵەت) ، کەنگاوەر (١حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١حاڵەت)، ئیلام (١حاڵەت) ، ئورمیە (٢حاڵەت)، میاندواو (٢حاڵەت) ، ماکو (١حاڵەت) و خۆی (١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە٦ کەسیان لە شارەکانی قوروە، سەقز، ئەیوانی ڕۆژئاوا ، کەنگاوەر، ماکۆ و میاندواو ژن بوون.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٣٣٢ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٠٨ کەسیان ژن و ٣٢٤ کەسیان پیاو بوون.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٥٣ حاڵەت (١٨ ژن و ٣٥ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٧٣ حاڵەت (٢٦ ژن و ٤٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٢١ حاڵەت (٣٧ ژن و ٨٤ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٨٥ حاڵەت (٢٨ ژن و ٥٧ پیاو)

تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ١٦٨ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٦١ کەس، ئورمیە ٥٥ کەس، کرماشان ٢٨ کەس و ئیلام ٢١ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٥٧ حاڵەت)، کرماشان (٣٦ حاڵەت)، ئورمیە (٣٢ حاڵەت)، ئیلام (٢٥ حاڵەت)، سنە ( ٢٠ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١٦ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١٥ حاڵەت)، کیەڵان (٥ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٦ حاڵەت)، بانە (١٠ حاڵەت)، خۆی (١٤ حاڵەت)، بۆکان (٨ حاڵەت)، قوروە (١١ حاڵەت)، میاندواو (٩ حاڵەت)، پیرانشار (٦ حاڵەت)، کەنگاوەر (٦ حاڵەت)، کامیاران (٨ حاڵەت)، مەریوان (٧ حاڵەت)، بیجاڕ (٤ حاڵەت)، تیکاب (٣ حاڵەت)، سایین قەڵا (٥ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (٢ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) ، مێهران (٥ حاڵەت)، مەهاباد (٢ حاڵەت)، هەرسین (٢ حاڵەت)، دەڕەشار (٣ حاڵەت)، دیواندەرە (٤ حالەت)، دێهلۆڕان (١ حاڵەت)، بەدرە (١ حاڵەت)، دێولان (١ حاڵەت)، ماکۆ (١ حاڵەت).
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە