ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣٤٤ کەس

هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٢ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانی

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٠:٤٩


هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٢ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣٤٤ کەس.


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە (١ حاڵەت)، بیجاڕ (١ حاڵەت)، کرماشان (١ حاڵەت)، ئیلام (١حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١حاڵەت)، دێهلۆڕان (١حاڵەت)، ئورمیە (٣حاڵەت)، خۆی (١حاڵەت) ، میاندواو (١حاڵەت) و سایین قەڵا(١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٣ کەسیان لە شارەکانی دێلۆڕان، ئورمیە و سایین قەڵا ژن بوون.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٣٤٤ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١١١ کەسیان ژن و ٢٣٣ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٥٦ حاڵەت (١٩ ژن و ٣٧ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٧٤ حاڵەت (٢٦ ژن و ٤٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٢٣ حاڵەت (٣٧ ژن و ٨٧ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٩١ حاڵەت (٣٠ ژن و ٦١ پیاو)


تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ١٧٧ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٦١ کەس، ئورمیە ٦٠ کەس، کرماشان ٢٨ کەس و ئیلام ٢٧ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.


جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٥٧ حاڵەت)، کرماشان (٣٧ حاڵەت)، ئورمیە (٣٥ حاڵەت)، ئیلام (٢٦ حاڵەت)، سنە ( ٢١ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١٧ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١٥ حاڵەت)، کیەڵان (٥ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٦ حاڵەت)، بانە (١٠ حاڵەت)، خۆی (١٥ حاڵەت)، بۆکان (٨ حاڵەت)، قوروە (١٢ حاڵەت)، میاندواو (١٠ حاڵەت)، پیرانشار (٦ حاڵەت)، کەنگاوەر (٦ حاڵەت)، کامیاران (٨ حاڵەت)، مەریوان (٧ حاڵەت)، بیجاڕ (٥ حاڵەت)، تیکاب (٣ حاڵەت)، سایین قەڵا (٦ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (٢ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) ، مێهران (٥ حاڵەت)، مەهاباد (٢ حاڵەت)، هەرسین (٢ حاڵەت)، دەڕەشار (٣ حاڵەت)، دیواندەرە (٤ حالەت)، دێهلۆڕان (٢ حاڵەت)، بەدرە (١ حاڵەت)، دێولان (١ حاڵەت)، ماکۆ (١ حاڵەت).

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە