تەقینەوەی مین لە سەقز برینداربوونی سێ سەربازی لێکەوتەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئەندامی هەنگی سنووری شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و میدا حکوومەتییەکان هێش

١٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٥:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئەندامی هەنگی سنووری شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و میدا حکوومەتییەکان هێشتا هەواڵەکەان بلاو نەکردووەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە پایگا سنوورییەکانی شاری سەقز، لانیکەم سێ سەرباز بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین سەربازێکی خەڵکی میاندواو هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە و سەربازێکی خەڵکی شنۆ لاقێکی پەڕیوە و سەربازێکی دیکەش دەمووچاوی بریندار بووە.

 

ئەو سێ سەربازە کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز لە ژیر چاوەدێریی پزیشکیدان و باری تەندروستی ئەو سەربازەی کە خەڵکی میاندواوە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

 

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لەو ڕووداوە، هەتا ئێستا هیچ میدیایەکی حکوومەتی هەواڵەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە