سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی سەقز پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

١٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٣:٣٥


هەنگاو: سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی سەقز پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوویەکی پژاک بە ناوەکانی ”حامید شێخی“ ، ”نەبی مەلاوەیسە“ و ”ئەیووب خانی“ پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٤ی فیوریەی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو گیانبەختکردوویەی پژاک و براکەی بە ناوی ”حامید شێخی“ و دوو زاوای ناوبراویان بە ناوەکانی ”نەبی مەلاوەیسە“ و ”ئەیووب خانی“ دەستبەسەر کرد.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیەنادبوو ئەو هێزانە کە نزیکەی ٢٠ کەس بوون کاتژمێر ٧ی بەیانی و هاوکات لە گەڵ شەشەمین ساڵڕۆژی گیانبەتخکردنی خالید شێخی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە کەڵکیان لە ئسپری وەرگرتووە و بێڕێزییان بە ژنەکانی ئەو بنەماڵەیە کردووە و هەموو وێنەکانی ناوبراویان لەپێش چاوی بنەماڵەکەی دڕیوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە