ئازادی پـێشوەختەی پێنج بەندکراوی مەزهەبیی کورد
هەنگاو: پێنج بەندکراوی مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری شاری کەرەج ڕاگیرابوون، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتوون و پێشوەختە ئازاد کران.
هەنگاو: پێنج بەندکراوی مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری شاری کەرەج ڕاگیرابوون، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتوون و پێشوەختە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، پێنج بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ”یاسین ڕەمەزانی“، ڕەزا کامران“، ”موختار باباجانی“، جەبار قادری“ و ”ئەیووب بەدری“ بەر بڕیاری لێبوردنی تایبەت بە نەورۆز کەوتوون و بە شێوەی پێشوەختە و پێش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کران.
ئەو پێنج کەسە کە خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی، جوانڕۆ و سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بوون، کۆتایی ساڵی ٢٧١٧ (سەرەتای ٢٠١٨) دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.