هەنگاو ناسنامەی ئەو سێ سەربازەی کە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون ئاشکرا دەکا

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوەی خەبەری ڕایگەیاند کە لانیکەم سێ ئەندامی هەنگی سنووری شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی م

١٤ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٢:٤٩


هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوەی خەبەری ڕایگەیاند کە لانیکەم سێ ئەندامی هەنگی سنووری شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون. دواجار و لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوام ناسنامەی ئەو سێ کەسە لەلایەن هەنگاوەوە ئاشکرا کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە پایگا سنوورییەکانی شاری سەقز، لانیکەم سێ سەرباز بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.


ناسنامەی ئەو سێ سەربازە کە لە ئەنجامی بەدواداچوونی هەواڵنێری هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ مازیار ئوستۆکی خەڵکی میاندواو کە هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە.
٢_ جەواد مێهدی زادە خەڵکی شنۆ کە دەستێکی پەڕیوە.
٣_ موحسن مەلەکی کە دەمووچاوی بریندار بووە.


سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، مازیار و جەوا بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران کراون و موحسن هەر لە سەقز چارەسەری بۆکراوە.


سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لەو ڕووداوە، هەتا ئێستا هیچ میدیایەکی حکوومەتی هەواڵەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە