ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣٨٠ کەس
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ٢١ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان ل
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ٢١ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٣٨٠ کەس.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی کامیاران (٢ حاڵەت)، بانە (٢ حاڵەت)، سنە (٢ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، بیجاڕ (١حاڵەت)، پیرانشهر (١حاڵەت)، بۆکان (٢حاڵەت)، ئورمیە (٣ حاڵەت) ، خۆی (٢ حاڵەت)، میاندواو (١حاڵەت)، دێلوڕان (١ حاڵەت)، ئیلام (١ حاڵەت)، قەسری شیرین (١ حاڵەت)، کرماشان (١ حاڵەت) و سونقوڕ(١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە چوار کەسیان لە شارەکان ئورمیە، کامیاران، میاندواو و قەسری شیرین ژن بوون.
بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٣٨٠ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١١٦ کەسیان ژن و ٢٦٤ کەسیان پیاو بوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٦٠ حاڵەت (١٩ ژن و ٤١ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٧٩ حاڵەت (٢٧ ژن و ٥١ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٣٥ حاڵەت (٣٨ ژن و ٩٧ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٠٦ حاڵەت (٣٣ ژن و ٧٣ پیاو)
تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ١٩٦ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٧٨ کەس، ئورمیە ٧٢ کەس، کرماشان ٢٩ کەس و ئیلام ٢٧ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٥٨ حاڵەت)، کرماشان (٣٨ حاڵەت)، ئورمیە (٤٠ حاڵەت)، ئیلام (٢٨ حاڵەت)، سنە ( ٢٣ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (١٨ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١٧ حاڵەت)، کیەڵان (٥ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٧ حاڵەت)، بانە (١٢ حاڵەت)، خۆی (١٩ حاڵەت)، بۆکان (٩ حاڵەت)، قوروە (١٣ حاڵەت)، میاندواو (١٣ حاڵەت)، پیرانشار (٧ حاڵەت)، کەنگاوەر (٦ حاڵەت)، کامیاران (١٠ حاڵەت)، مەریوان (٧ حاڵەت)، بیجاڕ (٦ حاڵەت)، تیکاب (٤ حاڵەت)، سایین قەڵا (٦ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (٢ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (٢ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) ، مێهران (٥ حاڵەت)، مەهاباد (٢ حاڵەت)، هەرسین (٢ حاڵەت)، دەڕەشار (٣ حاڵەت)، دیواندەرە (٥ حالەت)، دێهلۆڕان (٣ حاڵەت)، بەدرە (١ حاڵەت)، دێولان (١ حاڵەت)، ماکۆ (١ حاڵەت)، قەسری شیرین (١ حاڵەت).