تەحسین دادڕەس لە بەندیخانەی مەریوانەوە بۆ سنە گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسیی کورد کە ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ڕاگیراوە، بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە.

١٥ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٠٨:٣٢


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسیی کورد کە ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ڕاگیراوە، بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنج شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، "تەحسین دادرەس" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی " سەردۆش" ی مەریوان، کە چەندین جار داواکاریی ناوبراو بۆ مەرەخەسی رەت کراوەتەوە و لە مافی گرتنی پارێزەریش بێبەش بووە، لە بەندیخانەی مەریوانەوە رەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.


ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو یەک لە سەر سێی حوکمەکەی تێپەڕاندووە و بە پێی بەیاننامەی دەزگای دادوەریی ئێران کە دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەریان کرد، مافی وەرگتنی مەرەخەسی هەیە.


تەحسین دادرەس، رۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧ (٣٠ نوامبر ٢٠١٧) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات و ٤ مانگ لە بەندیخانەی مەریواندا، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاری لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حوکمی ١١ سال بەندکرانی بە سەردا سەپا. دواتر ئەم حوکمە لە دادگای پیداچوونەوەدا بۆ شەش ساڵ کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە