کچێکی ١٦ ساڵە لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لەپێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی دەویست، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٢٩


هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لەپێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی دەویست، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی ”تۆمار قامیش“ سەر بە شاری سەقز بە ناوی ”سروە عەبدی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، سروە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی ویستووە لە ماڵی باوکی خۆی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی سەقز، جوانڕۆ (٢ حاڵەت(، بۆکان و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە